مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر ڕاگەیاند “سامانی عێراق دەبێت بۆ هەمووان بێت و ناكرێت یەكێك مووچە وەربگرێت، یەكێكی تر وەرنەگرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی كانوونی دووەمی 2024، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كۆبوویەوە و دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەیان عەبادی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند “تەرخانكردنی سامان پێویستە بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بێت بەبێ جیاوازی، دەستەواژەی هاووڵاتی عێراقی دەرەجەیەك و هاووڵاتی عێراقی دەرەجە دوو بەسەرچووە و ناكرێت یەكێك مووچە وەربگرێت و یەكێكی تر وەرنەگرێت”.
عەبادی ئەوەشی گووت پێنەدانی مووچە بە شێوەیەك لە شێوەكان سزادانە و دەڵێ “هەر وەكوو چۆن پێویستە داهاتی هەموو عێراق و سامانەكەی بە یەكسانی كۆ بكرێتەوە، ئاواش پێویستە بە یەكسانی دابەش بكرێت”.