زاری كرمانجی – سۆران :
دوو بەندكراوی كورد لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دران .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانوونی دووەمی 2024، دوو بەندكراوی كورد بە ناوەكانی (هادی نەزەری و عەلی میری) خەڵكی هەرسین ی پارێزگای كرماشان ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری كەرەج سزاكەیان جێبەجێ كرا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار و نزیك لە بنەماڵەی هەر دوو قوربانییەكە، بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی ڕاگەیاند “ئەم دوو بەندكراوە دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری كەرەج لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە لە دۆسیەیەكی هاوبەشدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.”