پشتیوان كەریم- باڵەكایەتی:
قایمقامی قەزای چۆمان بەوەكالەت، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ رەوشی سنووری ناوچەی باڵەكایەتی ئارامە و هیچ تۆپباران و بۆردومانێك نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لەترسی تۆپباران 95%ی مەردار و كۆچەرەكان ناوچەكانیان بەجێهێشتووە.
عەبدولوەهاب مەحموود، گووتیشی:” ئەو خەڵكەی كە مەڕداربوون لە كوێستانەكانی ناوچەكە، بەهۆی ترس و دڵەراوكێ 95% شوێنەكانیان بەجێهێشتووە، سەبارەت بە ئەمڕۆش تا ئێستا دۆخەكە ئارامە و هیچ رووی نەداوە.
قایمقامی قەزای چۆمان بەوەكالەت، ئاشكراشی كرد:” زیانەكانی تۆپبارانی چەند رۆژی رابردوو بریتی بوونە لە سووتانی رەز و باخ و پوش و پاوان، هەروەها خانووی هاووڵاتییەكیش زیانی بەركەوتووە، رێنمای هاووڵاتییانیشمان كردووە لەو شوێنانەی كە تۆپباران هەیە و مەترسی دووبارە تۆپبارانیان لەسەرە خۆیان بەدوور بگرن”.