پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە دوێنی هەر مسقاڵێک زێڕ بڕی دوو بۆ سێ هەزار دینار دابەزیووە، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕ بە 2048 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت .
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 512 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 469 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 448 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 384 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .