پشتیوان كەریم-زاری كرمانجی:
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 12 ڕوداو تۆمار كراوون.
ڕاید ڕەوەند هاودیانی، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاماژەشی بەوەكرد:” لەتەواوی قەزاكانی سنووری ئیدارەی سۆران ڕوودا بوونیان هەبووە، ڕوداوكانیش لە قەزای ناوەندی سۆران ئاو چوبوە ناو نەخۆشخانەی ئاشتی و رووخانی دیواری ماڵێك لەدیانا، باڵەكیان و گەڕەكی قەرەنیاوە و گەرەكی وەستا رەجەب و هاودیان دووماڵ زیانیان پێگەیشتووە لە باڵەكیانیش ئاو چۆتە ناو 13ماڵ، هەروەها لە قەزای سیدەكانیش بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاو زیان بەچەند ماڵێك كەتووە لەقەزای رواندزیش هاوینەهەواری بێخاڵ لە سنووری قەزای چۆمانیش لە ناحیەی سمیلان 12 هاوڵاتی گیران خواردووە .
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستاشدا هاووڵاتیان لە ڕێگەی تیمەكانمانەوە ئاگادار دەكرێنە لە هەبوونی زیان بە ماڵەكانیان، كۆیی ڕوداوەكانیش بێ زیانی گیانی بوون تەنها زیانی ماددی تۆمار كراوە”.