شەهلا رەشید- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، دەڵێت:” هیچ حاڵەتێكی نەخوازراوە و كەوتنە خوارەوە و شكان تۆمار نەكراوە.
د. هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو جگە لە سەردانكردنی نەخۆشانی ئاسایی تایبەت ئەوانەی تووشی پەتا وەرزییەكان دەبن، هیچ حاڵەتێكی كەوتنەخوارەوە و شكانمان نەبووە بەهۆی بەفر بارینەوە.
ئاشكراشی دەكات، لە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر سەرجەم نەشتەرگەریەكان بە تایبەت لە حاڵەتە كت و پڕ و فریاكەوتنەكان ئەنجام دەدرێت.