پشتیوان كەریم-زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی، لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی سەرجەم دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی گۆڕانییان بەسەر داهاتووە.
سەرجەم نرخەكانی دراوەكانیش لە بازارەكانی ئیدارەی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
100 دۆلار بە 147,750 دینارە.
100 دۆلار بە تومەنی ئێرانی 3ملیۆن 320 هەزار تومەنە.
100 دۆلار بە لیرەی توركی بە 1855 لیرەیە.
100 یۆرۆ بە 98 دۆلارە.
100 پاوەن بە 102 دۆلارە.
100 لیرەی توركی بە 8,000 دیناری عێڕاقییە .
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 4,750 دیناری عێڕاقییە .
لای خۆیەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی دەشڵێت:”بە بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردوو بەشێك لە دراوەكان روویان لە بەرزبوونەوە كردووە، هەروەها بەشێكیشیان بە جێگیری ماونەتەوە “.