پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە، هەریەک لە نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە بەرز بوونەوەی بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە بەبەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو، تەواوی جۆرەکانی دیکەش گۆڕانیان بەسەر داهات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی ونزمی دۆلار کاریگەری کردۆتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 152,800 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 200 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار پێنج دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 127 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،200 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 3,200 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.