ئا: به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ شه‌ممه 13ی كانوونی دووه‌می 2024، لە شاری بەغدا بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی حیزبی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق، رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم ناسراو بە “شەهیدی میحراب” بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێكی گرینگی پێشكه‌ش كرد و دواتریش زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ئه‌نجامدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، گووتی “لەبەر نەبوونی بودجە و مووچە لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و خەڵک لە دۆخێکی زۆر خراپ‌دا دەژین و داوای‌کرد کێشەکە بەزوویی چارەسەر بکرێت”.
نێچیرڤان بارزانی گووتیشی “گەلی عێراق بۆ رزگاربوون لە چەوساندنەوەو رزگاربوون لە تیرۆر، شەهیدی زۆری داوە، باشترین وەفاداری بۆ یاد و رۆحی شەهیدان گەشەپێدانی ئاوەدانی و خۆشکردنی ژیانی خەڵکی عێراق و دابینکردنی دواڕۆژێکی گەشە بۆ نەوەی ئێستا‌و داهاتوو”.
له به‌شێكی تری گوتاره‌كه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ژیانی محەممەد باقر حەکیم کرد‌و گووتی “شەهیدی دەستی تیرۆر، لە دوورە وڵاتەوە هاندەرێکی سەرەکی خەباتی پێکەوەیی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق بوو بۆ رزگارکردنی گەل لە چەوساندنەوە و دیکتاتۆرییەت؛ دەبێت بە کردەوە وەفاداری خۆمان بۆ شەهیدی میحراب و هەموو شەهیدان نیشانبدەین، ئەویش بە نەهێشتنی هەموو جۆرێکی چەوساندنەوە و نایەکسانی لەگەڵ دوورکەوتنەوەی هەموو حیزبەکان لە گواستنەوەی رکابەری نێوانیان بۆ نێو کۆمەڵگەو پێکهاتەکانی عێراق”.
نێچیرڤان بارزانی باسی لە پەیوەندی ئیدریس بارزانی و سەرۆک بارزانی، مام جەلال و شەهید باقر حەکیم کرد و گوتی، “پێکەوە کارکردن و یەکێتی نێوان شەهیدی میحراب و باوکی خوالێخۆشبووم ئیدریس بارزانی، هەروەها لەگەڵ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی خوالێخۆشبوو مام جەلال و لایەن و سەرکردەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی، ئەو کات خۆشەویستی نێوان گەلی چەوساوەی عێراقی بەهێز دەکرد، ئێمەی نەوەی دوای ئەوانیش دەبێت ئەو خۆشەویستییە بەهێزتر بکەین، نەوەک تێکی بدەین”.
“ده‌بێ چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى ديكه نه‌كرێت.”
له لایه‌كی دیكه‌وه دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا تاوتوێ كران. ”هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و سهروهريى وڵات و بەدوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.”
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێ “گفتوگۆيه‌كى جیدى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و هه‌نارده كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى كارگێڕى و دارايى و ئابوورى كرا، هه‌ردوولا هاوڕا بوون ”ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره بكرێن و نابێ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان زيانمه‌ند بن”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و رایانگەیاند، “بە ئامانجگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە زیان بە ئارامی و سەقامگیریی وڵات دەگەیێنێت”.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ فايه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق، “هاريكاريى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵاتيان تاوتوێ كرد.”
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له رۆڵ و پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و يارمه‌تيدانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به هێرشكردنه سه‌ر نێرده ديپلۆماتييه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه كرد.
نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی: نابێت عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه بگلێت
نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی، لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ هاوڕا بوون لەوەی “ده‌بێت لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاريكارى و تهبايى، رووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناخه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه.”
لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرکردەو لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا، کۆبووەوە و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدايان تاوتوێ كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاريكارى و تهبايى، رووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناخه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و هه‌مووان به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بپارێزن.”
لەباره‌ى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا، جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه “چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بن.”
نێچیرڤان بارزانی و ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئه‌مریكا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان كرد.
هه‌ر له درێژه‌ی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له شاری به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئەلينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كۆبووه‌وه. بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى ره‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييهوهو باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به گشتى و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى كرد.”
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هاتووه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌و رێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزييهكان. له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا “په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا بوون”.
نێچیرڤان بارزانی و قەیس خەزعەلی کۆبوونەوە؛ ‘عێراق بەدوور بگیرێت لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە’
لە میانی زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی له شاری بەغدا، ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق کۆبوونەوە و، لەبارەی دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق بيروڕايان گۆڕييهوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا “هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگيرييان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، ده‌ربڕى.”
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگەكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکان، جگە لە باسکردنی دۆخی ئەمنی، پرسی مووچە و هەمواری یاسای بودجە، گرینگ‌ترین ته‌وه‌ره‌ی باس و گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم لە بەغدا کۆبوونەوەو لەبارەی چەندین تەوەری گرینگ گفتوگۆیان کرد.
هه‌ر له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له شاری به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی باسيان له دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد و ”تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دۆخى ناوچه‌كه به گشتى.”
هه‌ردوولا بەپێی راگەیێندراوەکە “هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و پاراستنى سهقامگيريى سياسيى وڵات و دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه.”
ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگەکانى عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ـی ده‌ستوور، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی بوون.
ئەم سەردان و زنجیرە کۆبوونەوانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدان، لە ماوەی رابردوودا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شاندی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارانی کوردی لە عێراق راگەیاندبوو، ئەوان رەشنووسی هەمواری یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکەن، بەڵام ئەرکی کوردە رەزامەندی لایەنە سیاسییەکان بەدەستبهێت بۆ ئەوەی لە پەرلەمان کێشە لەبەردەم هەموارەکە دروست نەبێت.