زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
ئەندازیار ڕزگار دۆڵەمەری، بەرپرسی فەرمانگەی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: ئەمڕۆ ئێوارە ڕێگای گوندی بێدیال كە تاكە گوندی كریستیان نشینە لە دەڤەری بارزان، بەهۆی داڕمانی شاخ و خۆڵ بە درێژایی 100 مەتر بەتەواوەتی داخرا.
بەرپرسی فەرمانگەی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر، دەشڵێ: ئێستا ئامێرەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە، بەڵام بەهۆی زۆری داڕمانی شاخ ڕەنگە چەند ڕۆژێك بخایەنێت تا ڕێگاكە بە تەواوەتی دەكەینەوە، بەڵام هەر چۆنێك بێت شەو و ڕۆژ هەوڵدەدەین تا سبەی ئێوارە ڕێگاكە بكەینەوە، بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت هاووڵاتییان بتوانن هاتووچۆ بكەن.