بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت، و چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکەدا ھەمواری یاسای بودجە و داواکارییەکانی وەفدی ھەرێم بخرێتە دەنگدانەوە.
سبەینێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ بدرێت لەسەر په‌سه‌ندكردنی داواكاریه‌كانی شاندی هه‌رێم كه په‌یوه‌ستە به هەموارکردنەوەی یاسای بودجه‌ی گشتی ئەمساڵ.
هەر لەمبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە” پێشنیارێک لە ئارادایە كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بخرێته سه‌ر خه‌رجی حاکیمە و هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌ران له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه وه‌ربگرن، هاوكات بانكی ناوه‌ندی عێراقیش لقێكی له هه‌رێم بكاته‌وه و سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی موچه بكات.