مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ترسی خەتەنەكردن و بەشوودانی زۆرەملی، حكومەتی سوێد ڕێگە بە منداڵ و نەوجوانان نادات گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن.
كامیلا واڵتەرسۆن وەزیری خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكانی سوێد ئەو ڕێكارانەی حكومەتی گەڕاندووە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی و دەڵێ “لەم ساڵەوە چاودێریی گەشتكردنی منداڵان و نەوجوانان زیاتر دەبێت لە فڕۆكەخانەكان و ڕێگا نادەین منداڵانی سوێد بە بێ خواستی خۆیان ببرێنە دەرەوەی وڵات.”
پۆلیسی سوێد لەبارەی ڕێگریكردن لە گەشتی منداڵان و نەوجوانان بۆ دەرەوەی وڵات، ڕوونكردنەوەی زیاتری دا و ڕاگەیاند “ئەو منداڵانەی بەبێ خواستی خۆیان براونەتە دەرەوەی سوێد، یان ئەوەتا بە مەبەستی بە زۆر بەشوودان یان ژنهێنان بووە، یان خەتەنەكردنی كچان بووە، بۆیە حكومەت بە مافی خۆی دەزانێت پارێزگاری لە هاووڵاتییانی خۆی بكات.”

































































