مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕاگەیاندراوێكدا كە لە پێگەی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، هۆشداری بە هاووڵاتییانی دەدات كە بە هیچ شێوەیەك سەردانی عێراق نەكەن و سەلامەت نییە بۆ گەشتكردن.
لە بڵاوكراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هاتووە “عێراق لە ژێر كاریگەریی گرژییەكانی ناوچەكە دایە و مەترسی ڕفاندن و كوشتن لەلایەن چەكدارانی داعش و گرووپە چەكدارییە میلیشیاكان تر هەیە و جگە لە بەردەوامیی هێرشە مووشەكییەكانی توركیا و ئێران لەسەر خاكی عێراق كه نا ئارامی زياترى دروست كردووە و گونجاو نییە بۆ گەشتكردن.”
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕاشگەیاند “ڕەنگە دۆخی ئەمنی لە سەرتاسەری عێراق بە خێرایی و بەبێ هۆشداری تێك بچێت.”