زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی نوسراوێكی یەكێتی تۆپی پێی عێڕاقی نووسینگەی تۆپیی پێی كوردستان لقی هەولێر، كە لە 12-1-2024 بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، تیادا هاتووە: یەكێتی تۆپی پێی پارێزگاری هەولێر بۆ تیپە مللییەكان بڕیاریدا بە كردنەوەی نووسینگەی تۆپی پێی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تیپە مللییەكان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” دانانی (ئاكار شێرزاد ئەحمەد) وەك بەڕێوەبەری نوسینگەی تۆپیی پێی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تیپە مللییەكان، بەهیوای سەركەوتن و خزمەتكردنی وەرزشوانان لە سنورەكە.