تا ساڵی 2026 هاوكاریی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و دواتریش رێككەوتنی نوێ دەكرێت
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند” بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا- پێنتاگۆن، هاوكاریی مادیی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە (25%) كەم كراوەتەوە، ئاماژە بەوەش دەكات، ساڵی 2026 هاوكارییەكە نامێنێت و ئەگەر هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخرێنەوە، دەكرێت رێككەوتنی پێدانی هاوكارییەكە نوێ بكرێتەوە.
لیوا روكن بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، راِگەیاند، جگە لە پارەی كاش، هاوكاریكردنی هاوپەیمانان لە بوارەكانی پێدانی چەك و تەقەمەنی، راوێژكاری و مەشق بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامن.
لە دوای هێرشی داعش لە 2014، هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی ئەمریكا، لە هەرێمی كوردستان ئامادەییان هەیە و بە چەندان شێوە هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگەیان كردووە.