زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” چەند ڕۆژێكە شوپۆلێكی سەرماو بەفر بارین، سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتووەتەوەو تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، كەوتونەتە كارو ئامادەباشی بۆ ڕاماڵین و كردنەوەی رێگاكان لە بەفر، هەروەها لابردنی ئەستەنگەكان و ئەو بەردەو خۆڵەی دێتە سەر رێگاكانی دەرەوەی شارو شارۆچكەو گوندەكان”.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، گووتیشی: ” زۆرترین بەفر لە سێلكێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر و حاجی ئۆمەران لە سنووری قەزای چۆمان باریووە، تیمەكانمان بەردەوام لە ئەركدابوونە نەیانهێشتووە بەربەست لەبەردەم هاتووچۆ درووست ببێت.