مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕوفاتی چەند ئەنفالكراوێكی كورد لە مەراسیمێكدا لە بەغداوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ 13ـى كانوونی دووەم، دوای زیاتر لە چوار ساڵ مانەوەیان لە پەیمانگای پزیشكیی دادوەری بەغدا، لە مەراسیمێكدا ڕوفاتی 172 ئەنفالكراوی كورد ڕادەستی هەرێمی كوردستان كرانەوە و دوای گەیشتنەوەیان بە هەرێمی كوردستان لە مەراسیمێكی تردا ئەسپاردەی خاك دەكرێن.
ڕوفاتی ئەو 172 ئەنفالكراوی كورد، دوای ئەوەی پشكنینی (DNA)یان بۆ كراوە و ناسرانەوە و ڕادەستی كەسوكارەكەیان دەكرێتەوە.