مههدى محهممهد – زاری كرمانجی:
لە درێژەی هێرشەكانی توركیا بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریی ڕۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ هەر یەك لە شارەدێی تربەسپی و گوندی باكروانی سەر بە شاری دێركی بۆردوومانكرا.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ شەممە 13ـى كانوونی دووەم بڵاوی كردەوە كە سوپای توركیا شارەدێی تربەسپی و گوندی باكروانی سەر بە شاری دێركی لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆردمان كردووە و كێڵگەی نەوتی عودەیان لە تربەسپی كردووەتە ئامانج.
هاوكات میدیاكانی نزیك لە هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕۆژئاوای كوردستان پشراستيان كردووه كه بهرهبهيانى ئهمرِۆ سوپای توركیا كێڵگەیەكی نەوتی كردووەتە ئامانج.