محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت بەردەوامی بە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی بدات لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم، لە هەریر پڕۆژەی كۆنكرێت كردن و ئاودێری لە یەكێك لە گەڕەكەكان بەردەوامی هەیە.
بێوار عەدنان، سەرۆكی شارەوانی هەریر، بەزاری كرمانجی راگەیاند” پڕۆژەی دانانی ئاوەڕۆ و كۆنكرێت كردنی گەڕەكی شێروانە تەواوی كۆڵانەكان بەردەوامی هەیە، لە گوندی خرواتانیش كۆڵانەكان كۆنكرێت دەكرێن و بودجەكەشی لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخانكراوە”.
سەرۆكی شارەوانی هەریر دەشڵێت” كابینەی نۆ گرنگی زۆری بە دەڤەرەكەمان دایە لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان، بۆ ئایندەش هەوڵەكانمان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری خەڵك بكەین.