مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
گەنجێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەژێر كاریگەری ئەشكەنجەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران گیانی لەدەستدا.
پەیام عەبدی 35 ساڵان دانیشتووی شاری (نەوسوود) ی سەر بە پارێزگای (كرماشان) ی ڕۆژهەڵات، بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەكانەوە لە لایەن دەزگا ئەمنییەكانی كرماشان دەستبەسەر كراوە و ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو پۆلیس تەلەفۆن بۆ بنەماڵەی پەیام دەكات تا سهردانى نەخۆشخانەی ئەرتەشی كرماشان بكهن بۆ وهرگرتنهوهى تهرمى كورِهكهيان.
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی قوربانییەكە، بە تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان ڕاگەیاندووە “دەزگا ئەمنییەكان چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا پەیامیان دەستگیر كرد و هەر لە ژێر ئەشكەنجەی ئەواندا كوژراوە، كەچی ئێستا بۆ ئەوەی تاوانەكەیان پەردەپۆش بكەن، دەڵێن تەرمی پەیامیان لەسەر شەقام دۆزیتەوە.”
هاوكات پزیشكەكانی نەخۆشخانەی ئەرتەش بە بنەماڵەی عەبدییان ڕاگەیاندووە، پەیام بەهۆی ئەوەی شتێكی ڕەق بەر سەری كەوتووە، گیانی لەدەست داوە.
بنەماڵەی پەیام لە پزیشكی دادی كرماشاندا ئاسەواری ئەشكەنجەیان لەسەر تەرمەكەی كوڕەكەیان بینیوە و وێنە ئاسەواری شكان بەسەر قەفەسەی سینگ و سەرییەوە دیار بووە.