ڕۆژنامەی تێلێگراف لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە کۆماری ئیسلامی مانگانە 100 دۆلار پێشکەش دەکات بۆ وەرگرتنی تیرۆریستانی حوسی لە یەمەنی جەنگاوی یەمەن بۆ پەیوەست بوون بە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ” هەزاران یەمەنی بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیوانی دەریای سوور ناویان تۆمار دەکەن، چونکە هاندەرێکە بۆ دامەزراندنی ئەو پیاو و منداڵانەی لە هەژارییەکی زۆردا دەژین”.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا “هەزاران چەکدار لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان چوونەتە ڕیزەکانی ئەم گرووپە “.
یەمەن کە زیاتر لە ٨٠٪ی خەڵکی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، سەلماندوویەتی کە سەکۆیەکی گونجاوە بۆ دامەزراندنی کارمەند، و پێدەچێت “ئێستا زیاتر لە سەد هەزار كەس هەن کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەکرێن”.
باس لەوەش کراوە ” ئەو پارەیەی پێشکەش بە حوسییەکان کراوە کەمترە لە پارەی مانگانەی ١٣٠٠ دۆلاری کۆماری ئیسلامی بە ئەندامانی لقی سەربازی حیزبوڵڵا لە لوبنان.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی ڕاگەیاندووە ” ئەو جیاوازییە ناڕەزایی لە سوپای پاسداران دروستکردووە، کە کۆنترۆڵی دارایی و ڕاهێنانی گرووپە سەربازییە بیانییەکان دەکات”.
بەڵگەنامە دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ” نیگەرانییەکان سەبارەت بە کڕینی دۆلاری ئەمریکی بۆ پێدانی پارە بە گرووپە پاڵپشتیکراوی کۆماری ئیسلامی لە زیادبووندایە، هەنگاوێک کە ترسیان هەیە بەهای تمەنی ئێران دابەزێنێت”.