شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ دەڵێت” لە وەرزی سەرمادا جۆرە نەخۆشی بەربڵاو و هەوكردن هەن، كە تووشی منداڵ دەبن، یەك لەوانە تووشبوونی بەشی خوارەوەی هەناسە بە ڤایرۆس یان بەكتریایە.
د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەكان و گەشەی منداڵان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” لەم وەرزەدا هەوكردنی سییەكانی منداڵ زۆر بڵاوە و بەشێكی زۆریش تووشی دەبن، لێرەدا منداڵەكە تووشی هەناسە تەنگی، هەناسە بڕكێ، خیزەی سنگ، كۆكە، تا، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و چەند نیشانەیەكی دیكە دەبێتەوە.
ئەم پزیشكە گووتیشی” كاتێك منداڵ تووشی هەر یەكێك لەم حاڵەتانەی سەرەوە بۆ وا باشترە ببردرێتە لای پزیشكی پسپۆڕ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، هەروەها هەندێ جاریش لەم حاڵەتانەدا پێویستی بە خەواندن هەیە .