سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ئێران وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دایە هاووڵاتیانی ئەمریکی .
وەزارەتەکە داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریکی کرد” بەهۆی مەترسی تیرۆر، نائارامی ناوخۆیی، ڕفاندن و دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە لەلایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئێران بپارێزن”.
لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە” ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی گەشت دەکەن بۆ ئێران یان نیشتەجێی ئێرانن، بە تۆمەتی ساختە لەلایەن حکومەتەوە دەڕفێنرێن و دەستبەسەر دەکرێن”.