زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 67 ملم باران لە مێرگەسۆر باریوە، كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ گەیشتە 1197 ملم باران و 7سم بەفر بارین.
محەممەد مێرگەسۆری، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 67 ملم باران باریوە، كۆی گشتی گەیشتووەتە 1197 ملم باران.
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، دەشڵێ: ساڵی ڕابردوو تا ئەم كاتە 277 ملم باران باری بوو، پێراریش تا ئەمڕۆ 470 ملم باران و 8 سم بەفر باری بوو.