دوو رۆژە پێنج کەس کەوتوونەتە ژێر بەفر و دوو كەسیان رزگار كراون و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی سێ كەسی دیكە بەردەوامە.
سەرچاوە هەواڵەییەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن” پێنج شاخەوان لە بەرزاییەکانی راندۆل و بابۆڵە لە شاری شنۆ لە رۆژی پێنج شەممەوە کەوتوونەتە ژێر بەفرەوە”.
زیاتر روونكراوەتەوە ” دوو لەو شاخەوانەكان رزگارکراون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”.
تیمەکان و هاووڵاتییان لە کەشێکی سەختدا خەریكی گەڕانن بە دۆزینەوەی ئەو سێ كەسە.


































































