زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
لە هەندێك شوێنی سنووری مێرگەسۆر زیاتر لە 8 سم بەفر باریوە، تا ئێستاش بەفر بارین بەردەوامە، بۆ ئەوەی گرفتی هاتووچۆ دروست نەبێت تیمەكانی فەرمانگەی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆریش لە ئامادەباشیدان و توانیویانە چەندین ڕێگاوبان لە بەفر پاك بكەنەوە.
ئەندازیار ڕزگار دۆڵەمەری، بەرپرسی فەرمانگەی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر بەفر باریوە، بەڵام ڕێژەكە زۆر كەمە، لە زینیا ستۆپێ 7 سم بەفر باریوە، لە مزووری باڵاش زیاتر لە 8 سم بەفر باریو.
ئەندازیار ڕزگار دۆڵەمەری، بەرپرسی فەرمانگەی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر، دەشڵێ: لە هەر شوێنێك ئاستەنگی هاتووچۆ هەبێت تیمەكانمان توانیویانە خۆ بگەینە شوێنەكە و ڕێگاوبانەكان لە بەفر پاك بكەنەوە، داڕمانی بەردی گەورە و شاخ بۆ سەر ڕێگاوبانەكان نەبووە، ئێستاش تیمەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی دان بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو لە سنوورەكە”.