زاری كرمانجی-ڕواندز
بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مینی هەولێر، لە گۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا : ” كارو چالاكییەكان و قوربانیانی مین و تەقەمەنی لە ساڵی 2023 ڕاگەیاند”.
عەلی عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مینی هەولێر، ئاماژەی بەوەدا : ” لە ساڵی رابردوودا بە سەدان هەزار مەتر ڕووبەری زەووی لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی پاككراوەتەوەو ڕاستی خاوەنەكانیان كراوەتەوە، لەگەڵ پێدانی ڕێنمایی هۆشیاری بە هاووڵاتییان بۆ خۆپاراستنیان لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی”.
بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مینی هەولێر، گووتیشی: ” لە ساڵی رابردوو 6 كەس بەر مین كەوتوون لەوانە 2 كەس گیانیان لەدەستداوەو 4 كەسیش زامدار بوونە، هەروەها زیاتر لە 2000 مین و تەقەمەنی جۆراو جۆر لەناو بردراون.