“له عێراق دوا به‌شه خۆراكی ساڵی رابردوو دابه‌ش نه‌كراوه”
به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سۆران گووتی “هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستان له دابه‌شكردنی به‌شه خۆراك له پێش عێراقه”.
حوسێن محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سۆران، به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند “هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت، چونكه تا ئێسته عێراق دوا به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی ساڵی ڕابردوویی دابه‌ش نه‌كردووه”.