پشتیوان کەریم -سۆران:
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لەماوی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕووی نەداوە.
راید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشکرد: “بەهۆی هاتنی ئەم شەپۆڵە باران بارینەی کە دەزگا کەشناسییەکان ئاماژەیان پێداوە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە وەک بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی 17بنکە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان جیالە بنکەکانیش تیمی مەلەوانی و ڕزگارکردن و تیمی یەدەگ لە 24 کاتژمێردا لەئامادەباشی دەبن لە ئەگەری هەبوونی حاڵەتی نەخوازراو دەست بەجێ تیمەکان دەگەنە شوێنی ڕووداوو.”