زاری كرمانجی – مێرگەسۆر:
مامۆستا ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای كرد:” كردنەوەی پەروەردەی گشتی لە ئیدارەی سۆران، شتێكی زۆر گرنگە و لە بەرژەوەنی ئێمەدایە، چونكە زووتر دەگەینە شوێنی مەبەست، زووتر دەتوانین پەیامی خۆمان بگەینین، هاتووچۆی ئێمە نزیكتر دەبێت، پێداویستیەكان زووتر دەگەن، 12 پەروەردە سەر بە پەروەردەی گشتی هەولێرن، هەر پێداویستییەك بۆ قوتابخانەكان دابین بكرێت، بەشێكی زۆر كەم دەگەیشتە ئێمە، بەڵام ئەگەر هاتوو پەروەردەی گشتی لە ئیدارەی سۆران كرایەوە، ئەو كەلوپەلانە بۆ سنوورەكە جیا بكرێنەوە، ئەو كات سوودمەنتر دەبین.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، گوتیشی:” ئەوەی لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەگەر پەروەردەی گشتی بكرێتەوە، زۆربەی مامۆستای خۆجێ دروست دەكرێن، ئەگەر هاتوو فەرمانێك دەرچوو دامەزراندن هەبوو، هەولێر ناتوانێت لە سنوورەكە بەشدار بێت، بەڵكو خەڵكی سنووری ئیدارەی سۆران دەبێتە مامۆستای خۆجێ، بۆیە هیوادارین لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت و پەروەردەی گشتی بكرێتەوە.