زاری كرمانجی-سۆران:
ئەو دەنگە بەهێزەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، لە سنووری هەولێر بیسترا، مەشقی هاوپەیمانان بووە و هیچ هێڕشێک نەکراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای ههولێر راگەیاندووه “ئەو دەنگە بەهێزەی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی كانوونی دووهمی 2024، لە سنووری بەحرکە و ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی هەولێر بیسترا، تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانان بووە و هیچ هێڕشێک لەلایەن هیچ لایەنێکەوە نەکراوه “.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، 10ی كانوونی دووهمی 2024، دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند “نزیکەی کاتژمێر 09:00، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لە یاسا دەرچووەکانەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوه”.