لەلایەن: سەیدۆ جەمال :
تیپی تۆپی پێی خەلیفان، مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009 کە ئەو کات ناوی تیپی شەباب خەلیفان بوو لە کۆمەڵێک لاو پێکهاتبوو لەلایەن م. سەیدۆ سەرپەرشتی دەکرا بەشداری خولەکانیان دەکرد لە یاریگەی بچووککراوەکانی خەلیفان و دەوروبەری، دواتر لەگەڵ دروستبوونی یاریگەی گەورەی 11 یاریزانی ئەم تیپە لە تیپێکی 6 یاریزانی کرا بە تیپی 11یاریزانی، لە یاریگەی گەورەی سۆران و خەلیفان و هەریر و چەندین شوێنی تر یاری دۆستانەیان ئەنجام دەدا، دواتر بەفەرمی لە ساڵی 2014 بەشداری کار و چالاکییەکانی کرد لە شارۆچکەی خەلیفان، لە یەکەم خولی بارزانی لە ساڵی 2016 لە یاریگەی 11 یاریزانی نوێی خەلیفان بەشداری کرد و توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، دواتر لە ساڵی 2017 مۆڵەتی فەرمی وەرگرت بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی لیژنەی تیپە میللییەکانی سۆران، بۆ پێشخستنی زیاتری تیپ سەرپەرشتیاری تیپ بڕیاریدا سەرۆک و ڕاهێنەرێک بۆ تیپ دابنێین هەر یەکە لە کاک سەفین وەک سەرۆکی تیپ و کاک نیاز وەکوو ڕاهێنەر دەستبەکاربوون، توانیان لە پاڵاوتنی تیپەکانی سۆران و دەوروبەری سەربکەوێت بۆ خولی پلە دوو لەوێشەوە بۆ خولی پلە یەکی سۆران کە ئێستا بە نایاب ناسراوە، ئەم تیپە لەسەر ئاستی سۆران و خەلیفان بەردەوام بەشداربوو لە کێبڕکێی خولەکان، لە ساڵی 2018 توانی ببێتە پاڵەوانی خولی بارزانی نەمر، دواتر لەگەڵ دروستبوونی لیژنەی تیپە میللییەکانی خەلیفان، سۆرانی بەجێهێشتوو و گەڕایەوە بۆ خەلیفان، لە یەکەم خولی پلە یەکی خەلیفان لە ساڵی 2020 توانی ببێتە پاڵەوانی ئەم خولە و تا ئێستاش بەردەوامە و خاوەنی چەندین نازناوە لەسەر ئاستی یاریگەی بچووککراوە و یاریگەی گەورە، دیارترین نازناوی لە یاریگەی بچووککراوە لە ساڵی 2017 بوو توانی لەسەر ئاستی خەلیفان و دەوروبەری پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت، قوتابخانەیەک بووە لە پێگەیاندنی چەندین یاریزانی لاو و ئەستێرە بەشێکی زۆری یاریزانە ئەستێرەکان سەرەتا لەم تیپە دەستیان بەیاریی کردن کردووە، ئێستاش ئەم تیپە خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی ئەستێرە و نایابە و بەردەوام هەوڵ دەدات بەشێک بێت لە جوانکردنی وەرزش و خزمەتکردنی وەرزشوانان بە ڕۆحێکی وەرزشی و بە پشتیوانی سەرۆک و ڕاهێنەر و ستافی تیپ و یاریزانان و هاندەرە دڵسۆزەکانی لەنێو کێبڕکێی خولەکانی خەلیفان بۆ تۆپی پێ بەردەوامە.