زاری كرمانجی-چۆمان
سوارە ئەكڕەم، قائیمقامی قەزای چۆمان ڕایگەیاند ” بەمەبەستی جوانکردنی سەنتەری قەزای چۆمان، لەسەر راسپاردەی ئێمە، بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی گەشتیاری و کات بەسەر بردنی هاووڵاتییان، لە نزیک مزگەوتی دەرمانئاوا ، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پردێکی پەڕینەوە دروست دەکرێت”.
ئاماژە بەوەش دەدات ” سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەمیشە بۆ پڕۆژە گرنگ و ژێر خانەکانی قەزای چۆمان، پاڵپشتی و خەم خۆرییەکانی سەلماندووە، دوای رەزامەندی بەڕێزیان بۆ دروستکردنی ئەو پردە، وەک قۆناغی یەکەم و دواتر لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان نەخشە سازی رێڕەوێکی پیادەیی بۆ بەسەر بردنی کات ، لەو بەری روبار دروست دەکرێت”.
گووتیشی: ” تەرخان کردنی بڕی ٣٥ ملیۆن دینار لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەسپێکێکی گرنگ دەبێت بۆ دروستکردنی شەقامێکی گەشتیاری لە پاڵ کۆڕنیشی دووسایدی چۆمان ئاشی بڕەگویز. سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین، کە تێگەیشتنیان بۆ دەسپێکی ئەو پرۆژەیە گرنگ بوو، وەبەڵێنی ئاوەدانی زیاتر لە قەزاکەمان لەسەر دەستی جەنابیان لە ئاییندە زیاتر دەبینین”.
سوپاسی سەرۆکایەتی شارەوانی و تیمی ئەندازیاریان دەکەین، کە دڵسۆزانە لە ئامادەکردنی نەخشەسازی ئەو پردە هاوکار و هەماهەنگی زۆریان کردین.