ئەڤین بارزانی
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، ڕۆژانە هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان دەبیستین و هەندێک جار بە چەک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە، هەروەها تێبینیمان کردووە کە چەندین گرووپی مافیا هاوشێوەی دەستیان لە… بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە، بێ گومان ژمارەی ئەو کەسانەی ئالوودەی ئەم مادەیە زیادی کردووە بەپێی ڕاپۆرتی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان.
ئەگەر سەیری ئەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین کە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان زیادی کردووە و چارەنووسی ئەو کەسانەی کە بەکاریان هێناوە، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە ئەو ماددە مەترسیدارانە چەند ماڵیان وێران کردووە، وە ئەگەر کەسێک کە ماددە هۆشبەرەکان بەکارهێنابێت کاریگەری ل هەموو ئەندامانی خێزان دەکات، لە ژینگەی ماددی و ڕۆحیدا کەسێکی ئالوودەی مادەی هۆشبەر لەناوچووە، خێزانێک لە گەل خۆی لەناو دەبات، ئایا تا ئێستا ئەم تێبینیمان کردووە، کە دوژمنانی هەرێمی کوردستان ماددە هۆشبەرەکان وەک چەکێک دژی گەلەکەمان بەکار دهێنن؟ بەتایبەت ئەوانەی تووشی ئەم کارەساتە بوون، کۆمەڵگاکەمان لە زۆر شت دوور دەخەنەوە، هەستی نیشتمانی لاواز دەکەن، هەر کەسێک ئالوودەی ئەم مادەیە وا بکەن، ئەوان ئەو کەسە لە زۆر شت دوور دەخەنەوە و ئەوانیش دەبێت تاکە چارەسەر بێت بۆ ئەو کەسە، چونکە وەک نەخۆش وایە و هیچ چارەسەرێک بۆی نییە، وە کاتی دەوێت بۆ چارەسەرکردنی کەسێک کە گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر بووە و زۆر کەس ناچارە بوەستن، لەو کاتەدا خۆکارانە خۆیان لە زۆر شتی تر بەدوور دەگرن. ئەوان ناچارن هەموو هێز و تواناکانی خۆیان تەرخان بیکەن بۆ چارەسەری کەسی کە ئالودەی ماددە هۆشبەرەکان بووە.
یان ئەگەر ڕانەگیرێت، مادەی هۆشبەر دەبێتە چەکی سەرەکی دوژمن دژ بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بۆیە چیتر ناتوانین بڵێین تاکە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی مادەی هۆشبەرە، بەڵکو دەبێت وابکەن هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن لە هەرێمی کوردستان بۆ نەمانی ماددەی هۆشبەرەکان.
باشترین شت بۆ دوورکەوتنەوە لەم کارەساتە ئەوەیە کە ئەم کارانەی خوارەوە ئەنجام بدەیت:
- ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان لە مەترسییەکانی ماددە زیانبەخشەکان بەتایبەتی گەنجان.
- دروستکردنی چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک چۆن گەنجەکانیان لەم بەڵایە بپارێزن.
-دروستکردنی چەند ڕێکخراوێکی تایبەت بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک و ئەنجامدانی کۆبوونەوە و ڕێکخستنی بەرنامە بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر ئاگاداربن. - ئامادەکردنی بەڵگەنامەیەک لەگەڵ ئەو کەسانەی ئالودەی ماددە هۆشبەرەکان بوون و چ کارەساتێکیان بەسەر هاتووە، بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لەم کارەساتە بۆ هەموو لایەک بە تایبەت هەژاران بەدوور بگرن.
- سزادانی توندی ئەو کەسانەی کە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان دەکەن و دەبنە هۆی ئەوەی کۆمەڵگایەک تووشی کارەساتی گەورە ببێت لە پێناو بەرژەوەندییە تەسکەکانی خۆیاندا. ئەمه ژمارەیەک لەو پێشنیارانه و چەندین ئەڕکی تره ، دوژمنانی هەڕێمی کوردستان به بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان وه ک چەکێک هەموو شتێک دەکەن بۆ لاوازکردنی هەڕێمی کوردستان.