مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

سەرۆكی دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا ڕاگەیاند هەر ئۆتۆمبێلێك بەردی گزۆزی نەبێت بە هیچ شێوەیەك تۆمار ناكرێت.
عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی كانوونی دووەمی 2024، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا تیشكی خستە سەر كار و چالاكییەكانی ساڵی ڕابردووی دەستەكەیان و ڕاگەیاند كە بۆ ئەمساڵ لە پێناو هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ژینگەدۆست لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ ڕێككەوتوون كە بە هیچ شێوەیەك ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار نەكرێن كە بەردی گزۆزیان نییە و دەڵێ “وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان گشتاندنی بۆ بڕیارێك كرد كە لە ساڵی 2024ەوە هەر ئۆتۆمبێلێك هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ئەگەر بەردی گزۆزی دەرهێنابێت، تۆمار ناكرێت.”