به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
دیوانی مامۆستا و شاعیر سامی ڕواندزی له‌لایه‌ن ( ئه‌قیله ڕواندزی ) بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م دیوانه له‌سه‌ر ئه‌ركی هاوسه‌ره‌كه‌ی چاپكراوه‌و له‌لایه‌ن خوشكی شاعیر مامۆستا ئه‌قیله ڕواندزی (ئاوێستا)، كاری كۆكردنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌كان كراوه. له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كان مۆڵه‌تی چاپكردنی پێدراوه.
كۆچكردوو مامۆستا كه‌ریم شاره‌زا، پێشه‌كی كـتێبهكهی بۆ نووسیوه‌و ده‌ڵیت “سامی ڕواندزی شاعیرێكی واقیع بینه‌و هۆنراوه‌كانی له ڕووی ڕوخسار‌و ناوه‌ڕۆكه‌وه ڕیالیستین و كێشی عه‌رووزی و كێشی خۆماڵی كوردی به‌كارهێناوه”.
شاعیر له ساڵی 1941 له شاری ڕواندز له دایكبووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له ڕواندز ته‌واو كردووه، له ساڵی 1963 له‌سه‌ر پێگووتنی سروودی نیشتمانی (ئه‌ی ڕه‌قیب) به قوتابییان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس ده‌ستگیر كراوه‌و له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.