زاری كرمانجی – هەولێر:
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازی لێكرا، پاش كەمێكی دیكە لەگەڵ هەر یەك لە سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بازرانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكاندا باس لە بارودۆخی عێراق و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و تۆپبارانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكرێت.