وێڕای ئەوەی پێنتاگۆن ڕەتی کردەوە هیچ بڕیارێکی عێراقیان پێگەیشتبێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، بەڵام ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق پێچەوانەکەی دووپات دهكاتهوه.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شەیاع سوودانی ئاشکرای کرد” حکوومەتی عێراق، ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە لە دەستپێکردن بە دانوستاندن بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی”.
ئەوەشی خستەروو” ئێستا خشتەیەکی کاتی بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانان و ڕاوێژکارانی سەربازی بیانی کە لە وڵاتەکەدا کار دەکەن”.
زیاترروونیكردەوە ” لیژنەیەکی باڵای سەربازی بڕیارە دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی بارودۆخی سەربازی و ئاسایشی وڵاتەکە بکات و هەڵسەنگاندنی تواناکانی هێزەکانی عێراق بکات و تاوتوێی پلانەکان بکات، بە مەرجێک ئەو خەمڵاندنانە لەلایەن لیژنەکەوە پێشکەش بە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان بکرێن”.