رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاوی كردەوە كە چەند كۆڵبەری كورد لە لایەن هێزەكانی سەربازییەوە تەقەی راستەوخۆیان لێكراوە و بریندار بوونە .
بە پێی بڵاوكراوەی رێكخراوەكە هەریەك لە (هیوا ئەمینی، تەها گوڵ محەمەدی و ڕەزا حەسەنی)، خەڵکی شاری سەقز و کۆڵبەرێکی خەڵکی سایین قەڵا بە ناوی حەمید، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بریندار بوون.