به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
به‌پێی ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی فێركاری له سۆران، له ساڵی ڕابردوو به سه‌دان كه‌س له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به هه‌زاران هاووڵاتیش بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی جۆراوجۆر سه‌ردانیان كردووه.
به‌ختیار یوسف، به‌رپرسی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی فێركاری له سۆران، به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند ” له ساڵی ڕابردوو له سنووری ئیداره‌ی سۆران، 155 كه‌س له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 170 هه‌زارو 908 كه‌سیش سه‌ردانیان كردووه‌و 2 هه‌زارو 262 هاووڵاتیش نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌یان بۆ ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها 555 هه‌زارو 177 پشكنینی تاقیگه به نه‌خۆشانی جۆراوجۆر كراوه، به گشتی 4 هه‌زارو 20 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه”.
گووتیشی ” جگه له‌مانه 8 هه‌زارو 184 هێلكاری دڵ، 6 هه‌زارو 584 ئیكۆ، 348 قه‌سته‌ره‌ی دڵ، 182 شه‌به‌كه‌و باڵۆن، 210 نازور و 5 هه‌زارو 400 شووشتنی گورچیله، بۆ نه‌خۆشخان ئه‌نجامدراون”.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن ئاماره‌كه‌ی پتر روونكرده‌وه، هه‌ر له ساڵی ڕابردوو 7 هه‌زارو 992 هاووڵاتی چاره‌سه‌ری سروشتیان بۆ كراوه، 5 هه‌زارو 149 كه‌س سیتی سكان و 2 هه‌زارو 608 كه‌س تیشكی ڕه‌نینی موگناتیسی و 7 هه‌زارو 351 كه‌س سۆنارو 21 هه‌زارو 92 هاووڵاتیی تیشكیان بۆ گیراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمۆبێل 304 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌و 206 هاووڵاتیی دیكه‌ش به‌هۆی سووتان چاره‌سه‌ر كراون و 716 كیسه خوێنیش له به‌نكی خوێنی نه‌خۆشخانه به هاووڵاتییان به‌خشراوه.