موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگا و بانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمساڵ سێ كەمپی جێگیرمان لە مێرگەسۆر، سۆران، چۆمان هەیە، ئەركی خاوێن كردنەوە و پاككردنەوەی تەواوی رێگاكانی ئیدارەی سۆرانیان لە ئەستۆیە لە كاتی بەفر بارین یان هاتنەخوارەوەی بەرد و خۆڵی رێگاكان.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگا و بانی سۆران، دەڵێت:” ئەمڕۆ تیمەكانمان لە زینی وەرتێ و ناحیەی حاجی ئۆمەران سەرقاڵی خاوێن كردنەوەی رێگاكانن، نزیكەی 10سم بەفر لەو دوو ناوچەیە باریووە، بەڵام رێگاكان نەگیراون و هاتووچۆكردنیان تێدا ئاساییە .
گووتیشی:” هیچ رێگایەك لە سنوورەكەمان بەهۆی بەفر بارینی ئەمڕۆوە نەگیراوە و تیمەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ئامێری پێویستیان لەبەردەستە.