بەهۆی دواین بڕیاری ئەندامانی رێكخراوی ئۆپێكەوە لەسەر ئاستی جیهان نرخی نەوت بەرز بوویەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەروو ٧٦ دۆلار.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٩١ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٥٩ سەنت بوو.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ هەر بەرمیلێک بە ٧٢ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٢٤ سەنت بوو.
بەپێی دوایین بڕیاری ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک، پێویستە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەهێنانی نەوت بە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە تا کۆتایی ئەم مانگە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمەش هەنگاوێکە بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.