زاری کرمانجی- سۆران:
لەناوەڕاستی ئێران تەقینەوەیەك روویداو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، دەیان كەس بریندار بوون.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، لە پارێزگای ئەلبورز لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، بە هۆكارێكی نادیار تەقینەوەیەكی گەورە لە كارگەیەكی پێداویستی پزیشكی و جوانكاری، روویدا بەهۆیەوە 23 كەس بریندار بوون.
هەرچەندە تا ئێستە بە فەرمی هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە، بەڵام بەپێی هەندێ سەرچاوەی ناوخۆی ئێران، هۆكارەكەی لێچوونی غاز بووە.