زاری كرمانجی – نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2022/10/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز كریستیان كامبۆن سه‌رۆكی كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران (سێنات)ی فه‌ره‌نسا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چۆنیه‌تیی بره‌ودان به هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان خرانه به‌ر باس و ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی داعش له عێراق و سووریا، دۆخی سیاسی و ته‌حه‌دییه‌كانی به‌رده‌م عێراق، بیروڕایان ئالوگۆڕ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی سیاسی، سه‌ربازی و مرۆییی فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و به‌تایبه‌تی ئاماژه‌ی به ڕۆڵی سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی كرد.
به‌ڕێزیان هیوای خواست دۆستانی عێراق هاریكاریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق نایه‌ته ئاراوه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ردوولای به كلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز كامبۆن، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیی پشتگیریی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی سڵاوی سه‌رۆك ماكرۆن و سه‌رۆكی سێناتی فه‌ره‌نسا به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، جه‌ختی له گرنگیی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش له بواری ئابووری و وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی فه‌ره‌نسای بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانیان و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری نیشان دا.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، ڕه‌وشی ئێزدی و كریستیان و پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێزان كونسولی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا، ئاماده‌ی بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان – عێراق