محەممەد مەحموود- سۆران :
لە نەخۆشخانەی لە دایک بوون و منداڵانی فێرکاری سوران بە گوژمەی زیاتر ٩٠ ملیۆن دینار هۆڵێکی گرنگی نەشتەرگەری پێشکەوتوو کرایەوە.
لەم بارەیەوە دکتۆر کامەران مەلا محەممەد شێروانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە پێناو باشتر کردنی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و کەم کردنەوەی نۆرەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان ئەمڕۆ سێشەممە هۆڵێکی نەشتەرگەری پێشکەوتوو بە گوژمەی زیاتر لە ۹٠ ملیۆن دینار لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی فێرکاری سۆران کرایەوە”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران باسی لەوەشکرد ” بوونی ئەم هۆڵە خزمەتگوزاری تەندروستی دەباتە قۆناغێکی تر و کارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکات و نەخۆش کەمتر لە نۆرەی نەشەرگەری بمێننەوە”.
لە نەخۆشخانەی لە دایک بوون و منداڵانی فێرکاری سۆران پێشتر دوو هۆڵی نەشتەرگەری بەردەست بوون ئەم هۆڵە نوێیە دەبێتە سێیەمین هۆڵی نەشتەرگەری لەم نەخۆشخانەیە.