پشتیوان كەریم-سۆران
بەڕێوەبەری نەوت وکانزاکانی ئیدارەی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: چاوەڕوانی هاتن و ڕێنماین بۆ دابەشکردنی ئەو نەوتەی کە لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە دابین دەكرێت”.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت وکانزاکانی ئیدارەی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشکرد: ” لە ئەگەری هاتنی نەوت بۆ هەر خێزانێک بڕی 100 لیتری پێدەدرێت”.
گووتیشی: ” دوای کۆکردنەوە پارە لە لایەن بریکارەکانەوە سەرەتا لە قەزای چۆمان دەست بە دابەشكردنی نەوتەكە دەکرێت، دواتریش لە سنووری قەزاكانی ئیدارەی سۆران دابەش دەكرێت.