پشتیوان کەریم-زاری کرمانجی:
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، لەژێرچاودێری قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، لیژنەی ئابووری سەردانی فرۆشگاکانی گەڕەکی بەختیاریان کرد، لە ئەنجامدا بڕێک کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پسولەی ئاگادارکردنەوە بەوکەسانە درا کە سەرپێچیان ئەنجامداوە، تا سەردانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی لێپێچینەوەی پێویست لەگەڵیان، هەروەها خاوەن پیشەکان ئاگادار کرانەوە دەبێت مۆڵەتی تەندروستی و مۆڵەتی کارکردن دەربهێنن و ڕێنمای تەندروستی و بەرگری شارستانی بە گشت خاوەن پیشەکان درا.
































































