ئا: به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
فرانز بێکنباوەر یاریزان و ڕاھێنه‌ری دێرینی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ فارنز بێكنباوه‌ر، كه به قه‌یسه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ناسراوه، له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، بێكنباوه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌خۆشه‌و له ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كان دووركه‌وتبووه‌وه”.
بێکنباوەر لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٤٥ لە شاری میونشن لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٥٤ کە تەمەنی نۆ ساڵ بوو، دەستی بە یاری تۆپی پێی پیشەگەرانە کرد لە یانەی ئێس سی میونشن، لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە تیپی یانەی تۆپی پێی بایرن میونشنەوە کرد، کە دووەم گەورەترین یانەی شاری میونشن بوو لەو کاتەدا.
-بێکنباوەر یەکەم یاری خۆی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٦٥ ئەنجامدا و یەکەم یاریشی لە جامی جیهانی ١٩٦٦ بوو.
-بۆ یەکەمجار لە سەردەمی خۆیدا، بایرن میونشن لە ساڵی ١٩٦٦ جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا. ئەم یانەیە لە ساڵی ١٩٦٧ هەمان نازناوی بەدەستهێنا و هەروەها لە هەمان ساڵدا جامی باشترین یانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا.
-لە ساڵی ١٩٧١ بێکنباوەر بووە کاپتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کە ئەڵمانیای ڕۆژئاوایە، لە ساڵی ١٩٧٢ ئەڵمانیای ڕۆژئاوا توانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت و لە ساڵی ١٩٧٤ بێکنباوەر توانی مۆندیال بهێنێتە وڵاتەکەی.
-بێکنباوەر لە ساڵی ١٩٧٧ بایرن میونشن و هەڵبژاردەی نیشتمانی جێهێشت و لە پاڵەوانێتی ئەمریکای باکوور یاری بۆ یانەی نیویۆرک کۆسمۆس بکات، لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠-١٩٨٢، هەروەها لە یانەی هامبۆرگێر یاری کردووە.
-لە نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1984 بووەتە سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و لە ساڵانی 1994 و 1996 هەمان پۆستی لە بایرن میونشن وەرگرتووە.
-فرانس بێکنباوەر ڕێکخەری یارییەکانە و هەروەها بەرهەمهێنەری سەرەکی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٠٦ ه،
-بێكنباوه‌ر وه‌ك كاپتنی ئه‌ڵمانیا و دواتر وه‌ك راهێنه‌ر نازناوی مۆندیالی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاشی به‌ده‌ستهێناوه.