زاری کرمانجی – سۆران:
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی کانوونی دووەمی 2023، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ” لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای کۆمیسیۆن لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.