له ئینگلیزییه‌وه: به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی
ئه‌مریكا لە ئێسته‌دا هیچ پلانێكی نییه هێزه‌كانی لە عێراق بکشێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەغدا ڕایگەیاندبوو دەست بە پرۆسەی دوورخستنەوەی هاوپەیمانی سەربازی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق دەکات.
له پێگه‌ی هه‌واڵی عه‌ره‌بی (Arab News) به زمانی ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه، پات ڕایده‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕاگه‌یاندووه” من ئاگاداری هیچ پلانێک نیم بۆ كشانه‌وه‌ی نێزیکەی 2 هەزار و 500 سەربازمان له عێراق، ئێمە بەردەوامین لە مانەوەو سه‌رنجدان له ئەرکی شکستپێهێنانی داعش”.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکردووه، هێزەکانی ئەمریکا لەسەر بانگهێشتی حکومەتەکەی لە عێراقن، وه ئاگاداری هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی بەغدا نییە بۆ وەزارەتی بەرگری سەبارەت بە بڕیاری دوورخستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا له عێراق”.
نووسینگەی محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی هەنگاوەکانی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند، دوای هێڕشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە بەغدا کە لەلایەن حکومەتەوە ئیدانە کرا.